گەندەڵی
plus4
پێش 10 مانگ

لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق باس لە دیارنەمانی زیاتر لە50 ترلیۆن دیناری عێراقی دەكات لە بودجەی ساڵی رابردوو.

هادی سەلامی ئەندامی لیژنەی دەستپاكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، نزیكەی 57 ترلیۆن دیناری عێراقی لە بودجەی ساڵی رابردوو 2023 ماوەتەوەو لەئێستادا كەس نازانێت چی بەسەر هاتووە.

دەشڵێت بودجەی گشتی ساڵی 2023 ، (206) ترلیۆن دیناربووە، ئەوەی بەكرداری سەرفكراوە 148 ترلیۆن بووەو 57 ترلیۆنی ماوەتەوە نازانین چی بەسەر هاتووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو لەبودجەی ساڵی 2022 یش 22 ترلیۆن ماوەتەوەو ئەویش هەمان چارەنوسی 57 ترلیۆنەكەی هەبووەو دیارنەماوە.