plus4
پێش 5 مانگ
کەمێک بەر لەئێستا، پێشمەرگەی دێرین و هونەرمەندی دیاری میللیی کوردستان و شاری سلێمانی (ئەحمەد دەروێش) بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
ئەحمەد دەروێش یەکێکە لەهونەرمەندە دێرینە میللییەکانی کوردستان و ساڵانێکی زۆر خزمەتی بەبوواری هونەر گۆرانیی میللیی کوردی کردووەو برای هونەرمەندی دیاری میللی (مەحمود محەمەد)ە.
مەحمود محەمەدی هونەرمەندیش لەپەیجی تایبەتیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی: برا پشتم شکا.