مەککە
plus4
پێش 5 مانگ

وەزارەتی ناوخۆی سعودییە رایگەیاند : دەستیان  بە جێبەجێکردنی سزاکان کردوە  لەسەر ئەو کەسانەی پێشێلکاری لە سیستم و رێنماییەکانی حەج دەکەن و سزا دەدرێن ، ئەو هەڵمەتەش بەردەوام دەبێت تاوەکو رۆژی ٢٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.

سزاکان بەسەر ئەو کەسانە جێبەجێ دەکرێن کە رێگەپێدانی حەجیان پێ نییە لە ناوشاری مەککە، ناوچە ناوەندییەکان، شوێنە ئاینییەکان، وێستگەی شەمەندەفەری مزگەوتی حەرامی مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە.