نەشتەرگەری دەگمەن
plus4
پێش 11 مانگ

لەنەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک نەشتەرگەرییەکی گەورەو دەگمەن بۆ نەخۆشێک ئەنجامدەدرێت 

دوای ئەوەی نەخۆشێکی تەمەن 44 ساڵان گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادیی کەرکوک کە تووشی حاڵەتێکی دەگمەنی هەڵئاوسانی سک بووبوو.

وێڕای بوونی ئازارێکی زۆرو تووشبوونی بە ڕشانەوەی بەردەوام و دەگمەنیی حاڵەتی نەخۆشییەکە.

پاش ئەنجامدانی تیشک و پشکنینی پێویست بۆی، ڕاستەوخۆ نەخۆشەکە گەیەندرایە ژووری نەشتەرگەری و فریاگوزاریی خێرای بۆ ئەنجامدراو نەشتەرگەرییەکی گەورەو دەگمەن و بەپەلەی هەناوی بەسەرکەوتوویی، بەهەڵدڕینی سکی نەخۆشەکە ئەنجامدرا.

لەنەشتەرگەرییەکەدا کە لەتیمێکی گەورەی پزیشکیی نەخۆشخانەکە پێکهاتبوون، کیسێکی گەورە لەنێو سکی نەخۆشەکەدا دۆزرایەوە کە درێژییەکەی 35 سانتیم و پانییەکەی 45 سانتیم بوو، کێشی کیسەکەش 5 کیلۆو 750 گرام بوو.

لەئەنجامی نەشتەرگەرییەکەدا، سەرکەوتووانە کیسە گەورەکە لە سکی نەخۆشەکە دەرهێنراو لەئێستادا دۆخی نەخۆشەکە بەرەو باشبوون دەچێت، بەڵام لەژێر چاودێریی پزیشکیدا هێڵدراوەتەوە.