plus4
berî 2 salan
هەوڵ و دانوستانەکانی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگەکە خرایەڕوو.
لەکۆبونەوەکەدا تێبینی لەسەر رێککەوتن و دانوستانەکان هەبوو و بڕیاردرا پێداچونەوەی بۆ بکرێت.
جەختکرایەوە لەسەر رێککەوتن لەسەر یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا لەپێناو دەستپێکردنی رێوشوێنە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی ئیدارەی نوێ.
پێشتر plus4 رێککەوتنەکەی ئاشکراکرد کە لەنێوان پارتی و خەمیس خەنجەرو جبهەی تورکمانی ئەنجامدراوە.
پارتی رێککەوتووە 7 مانگ پۆستی پارێزگار بۆ کورد بێت، ساڵێک بۆ تورکمان و 2 ساڵ بۆ عەرەب بێت.
یەکێتیی رێککەوتنەکەی رەتکردووەتەوەو قبوڵی نەکردووە پارتی بەنوێنەرایەتی کورد ئەو پۆستە بە عەرەب و تورکمان ببەخشێت.

![l[gs o]lm](/upload/6a4cf55e0bdc1.png)



