یات
plus4
پێش 5 مانگ

پارتی بەرانبەر 7 مانگ پۆستی پارێزگار رێککەوتووە

 

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4 
ئەمڕۆ لەسێیەم کۆبونەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکوک بۆ پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگە، رێککەوتنێکی سەیری پارتی و بەشێک لەعەرەب و تورکمان ئاشکرابوو.
 

بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی دەستی plus4 کەوتووە، رێککەوتنێک بەناوی پێکهاتەکانی کەرکوک خرابوە بەردەم سەرۆک وەزیران گوایە لەسەر میکانیزمی دانانی پارێزگار رێککەوتوون.

 

رێککەوتنەکە لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان وەک (لایەنی کوردی) و خەمیس خەنجەر وەک (لایەنی عەرەبی) و (جەبهەی تورکمانی) ئەنجامدرابوو.

 

میکانیزمی رێککەوتنەکە بەو شێوازە بوە کە پۆستی پارێزگار تەنها 7 مانگ بۆ پارتی بێت، یەک ساڵ بۆ تورکمان و 2 ساڵ بۆ عەرەب بێت.

 

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە خاوەن 5 کورسی ئەنجومەنی پاریزگایە بەتووندی رێککەوتنەکەی رەتکردووەتەوەو سورە لەسەر ئەوەی پۆستی پارێزگار وەربگرێت... رەتشیکردووەتەوە لایەنێک بەناوی کوردەوە رێکبکەوێت لەپێناو ئەوەی 7 مانگ پۆستی پارێزگار وەربگرێت.

 

لەکۆبونەوەکەدا خالید شوانی نوێنەرایەتی یەکێتیی کردووە، شاخەوان عەبدوڵا نوێنەرایەتی پارتی، خەمیس خەنجەر و محەمەد تەمیم بەنوێنەرایەتی بەشێکی عەرەب و ئەرشەد ساڵحی و حەسەن تۆرانیش بەنوێنەرایەتی تورکمان ئامادەبوون.