plus4
پێش 5 مانگ
لەنێوجەرگەی ناوچەی پیشەسازیی نوێی شاری کەرکوک، دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەتەواوی سووتان.
لەبارەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەو سووتانی ئۆتۆمبێلەکان، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە گوومانی زۆری لا دروست بووە سەبارەت بەڕووداوەکە.
دەشڵێت: بەگوومانم لەسووتاندنی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لەوەی بەدەستی ئەنقەست سووتێنرابن و دەستێک لەپشتی ڕووداوەکەوە بێت، چوونکە هیچ یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان پاترییان لەسەر نەبووە تا هۆکارێکی تری لێبخوێنمەوەو ئۆتۆمبێلەکان هیچیان لەکاتی کارکردنیشیاندا نەبوون.