حەج و عومرە
plus4
پێش 5 مانگ

دەسەڵاتی باڵای حەج و عومرەی سعودیە ئاشکرایکرد: ئەو حاجییە عێراقییانەی تائێستا گەیشتوونەتە سعودیە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج، ١٨ هەزارو ٢٨٨ کەسن کە بەدوو ڕێگەی جیای ئاسمانی بە فڕۆکەو وشکانی بە ئۆتۆمبێل بەرەو سعودیە چوون.

دوێنێش پاش گەیشتنیان، یەکەم حاجی عێراقی کە دانیشتووی شاری بەغدایە، لەشاری مەدینەی وڵاتی سعودیە گیانی لەدەستدا.

دەسەڵاتی باڵای حەج و عومرەی سعودیەش، دوو شۆفێری پاسی دیپۆرتکردەوەو غەرامەی ماددیشی بەسەردا سەپاندن، بەهۆی سەرپێچیکردنی یاساو ڕێساکانی ئەو وڵاتە.

لەساڵانی ڕابردوودا هاووڵاتیانی عێراق و وڵاتانی تر، بەپاسپۆرتی گەشتیارییەوە دەچوونە سعودیەو فەریزەی حەجیان ئەنجامدەدا، بەڵام ئەمساڵ سعودیە ڕایگەیاند: خاوەنی ئەو جۆرەی ڤیزا بەهیچ شێوەیەک بۆیان نییە فەریزەی حەج ئەنجامبدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە سزای شەش مانگ بەندکردن و سزای ٥٠ هەزار ڕیاڵی سعودی و ١٠ ساڵیش لێ قەدەغەکردنی سەردانی سعودیەو ئەنجامدانی حەج و عەمرە.