پۆلیسی هاتوچۆ
plus4
پێش 5 مانگ

لە نزیک مۆڵ ئۆف کەرکوک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مالیبۆ، بەخێراییەکی زۆر کارمەندێکی گرێبەستی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکوک دەشێلێت و هەڵدێت.

بەو هۆیەوە کارمەندەکە بەسەختی برینداربوو، لەئێستاشدا کارمەندەکەی پۆلیسی هاتووچۆ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەو چارەسەری پزیشکیی بۆ دەکرێت.