
plus4
پێش 11 مانگ
لەئێستادا بەنزینی موحەسەن لە بەنزینخانەکانی کەرکوک نەماوەو ئەمەش کێشەی بۆ بەشێک لە شۆفێران دروستکردووە.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوکەوە بە plus4ی ڕاگەیاند: لەئێستادا قەیرانی بەنزینی موحەسەن دروستبووە، بەڵام کێشەکە تەنها لە کەرکوک نییەو تەواوی عێراقی گرتووەتەوە.
سەبارەت بەهۆکاری نەمانی ئەو جۆرەی بەنزینیش، سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەئێستادا بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە بەنزینە ڕاگیراوە.