کەرکوک
plus4
پێش 5 مانگ

لەشەقامی قودسی شاری کەرکوک، روداوێکی هاتووچۆ بەهۆی پێکدادانی ماتۆرسکیلێک لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا رویدا.

بەهۆی روداوەکەوە، دوو کەس کە سەرنشینی ماتۆرسکیلەکە بونە بەسەختی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەو هاوڵاتییەی ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە، هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی و نەبونی تاسە دەگەڕێنێتەوەو داوا دەکات تاسە لەو شوێنەدا دروستبکرێت.