قەڵای کەرکوک
plus4
پێش 5 مانگ

لیژنەی نوژەنکردنەوەی قەڵای دێرینی کەرکوک لەکۆبونەوەیەکدا تاوتوێی تێچووی نوژەنکردنەوەی قەڵا دەکات و تێیدا باس لەچەند خاڵێکی سەرەکی و گرنگ کرا وەکو دەستپێک بۆ کاری لیژنەکە:-

∎ هەڵگرتنی سەرجەم خۆڵ و خاشاکەکان و کۆنکرێتکردنی شوێنی هاتوچوی پیادە لەناو و لەدەرەوەی خانووە کلتورییەکان.

∎ دانانی سێبەرە دار لە نێو باخچەکانی قەڵا کە جوانییەک بە ناوچە دێرینەکان دەبەخشێت و هەروەها دەبێتە شوێنێک بۆ حەوانەوەی هاوڵاتیان.

∎ دانانی سستمی کامێرای چاودێری لەهەموو ناوچەکانی قەڵا.

∎ دانانی تابلۆی رێنوێنی لەسەرجەم ناوچەو کوچەکانی قەڵا.