plus4
پێش 5 مانگ
ئێران بەفەرمی مردنی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆمار و عەبدولهیان وەزیری دەرەوە و سەرجەم سەرنشینانی نێو فرۆكەكەی راگەیاند.
دوای مردنی سەرۆكیش بۆ ئەوەی بۆشایی لە ئیدارەدانی ئەو وڵاتەدا دروست نەبێت بەپێی دەستور، جێگری یەكەمی سەرۆك كۆمار دەسەڵاتەكانی سەرۆك دەگرێتە ئەستۆ كە ئەویش (محەمەد موخبر)ە.
∎ محەمەد موخبر كێیە
• تەمەنی 68 ساڵە.
• دوو پلەی دكتۆرای هەیە لە یاسای نێودەوڵەتی و ئیدارەو كارگێڕی.
• پێشتر سەرۆكی جێبەجێكاری بڕیاری ئیمام خومەینی بووە كە دەزگایەكی حكومییەو تایبەتە بەكاروباری خێرخوازی.
• بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای خورستان بووە بۆ پەیوەندییەكان.
• لە مانگی ئابی ساڵی 2021 ئیبراهیم رەئیسی وەكو جێگری یەكەمی خۆی دیاری كردووە.
بەپێی مادەی 131ی دەستوری ئێران ، دەبێت لەماوەی 50 رۆژدا لە دیارنەمان یاخود نەخۆشكەوتنی سەرۆك كۆمار ، سەرۆكێكی نوێ هەڵبژیردرێت.