کۆبونەوە
plus4
پێش 6 مانگ

لەکۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا، کە ڕاکان جبووری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک سەرپەرشتیکرد، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە وبەدواداچوونی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی بازاڕی قەیسەریی کۆنی کەرکوک پێکهێنرا.

لەکۆبوونەوەکەدا کە لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەرپرسانی دامودەزگا حکومییەکانی کەرکوک تێیدا ئامادەبوون، بەلێکۆڵینەوەی وردو مەیدانی، جەخت لەهەرچی زوو ئاشکرا کردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە کرایەوە، بۆ زانینی ئەنجامی پێویست.

وێڕای هاوخەمی بۆ خاوەنی شوێنکارەکان، داوا لەحکومەتی عێراق کرا قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ڕووداوەکە بکرێتەوە.

لیژنەیەکیش لەشارەوانی و بەرگریی شارستانی و ژووری بازرگانیی کەرکوک پێکهێنرا، بۆ هەڵسەنگاندن و نرخاندنی قەبارەی زیانەکان.

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەبازاڕی قەیسەریی کۆنی کەرکوک (خان قیردار)، لەبازاڕی گەورە، ژمارەیەکی زۆری دووکان و شوێنکارو کۆگا سووتان و زیانێکی زۆری ماددییان لێکەوتەوە.