روداوی ئاگر کەوتنەوە
plus4
پێش 11 مانگ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەبازاڕێکی کۆنی کەرکوک کە بە بازاڕی (قیردار) ناسراوە، لەنێو بازاڕی گەورەی كەركوك كەوتەوەو بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە ١٠٠ دووكان و شوێنکارو کۆگا سووتان.

زۆربەی ئەو شونکارانەی سووتاون، كۆگای جلوبەرگن و زیانێکی دارایی ماددییان لێکەوتووەتەوە.

بەپێی وتەی خاوەن کۆگاکان، ئاگرەكە بەهۆی دروستبوونی شۆرتی كارەباوە بووە، پاش دوو كاتژمێریش لەکەوتنەوەی، ئاگرەکە لەلایەن هێزەكانی بەرگریی شارستانیی کەرکوکەوە ئاگرەکە كۆنترۆڵكراوە.

دەووترێت ئاگرەکە تەنها زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوەو هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.