کەرکوک
پێش 5 مانگ

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ ی ئایاری ٢٠٢٤ سەرچاوەیەکی ئەمنی کەرکوک رایگەیاند :بە هۆی شەڕو ئاڵۆزی نێوان دوو خێزانی دانیشتوی گەڕەکی رەحیمئاوا لە کەرکوک منداڵێکی تەمەن دوازە ساڵ کە خوێنکاری پۆلی شەشی سەرەتایی بوو  بە هۆی چەند فیشەکێک کە بەر سکی کەوتبوو پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا .

سەرچاوەکە راشیگەیاند مناڵەکە کوڕی یەکێک لەو خێزانە بوو کە باوکەکەی پەنای بۆ چەک بردوە بۆ هێرشکردن بۆ سەر خێزانەکەی تر ، بەڵام گولە لەدەستی دەرچووە بەر مناڵەکەی خۆی کەوتووە .