لیزا کاکەیی
plus4
پێش 6 مانگ

لیزا فەلەکەدین کاکەیی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگەی کەرکوک-گەرمیانی پارتی ئاشکرایدەکات، پارتی ژمارەیەک کاندیدی هەیە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک و لەنێویاندا خەڵکی پارتیی و بێ لایەن هەن.

ئەم وتانەی لیزا فەلەکەدین لەمیانی بەشداری لەبەرنامەی کەناڵێکی حزبەکەیدا دەیکات و دەڵێت:" رێککەوتنی ژێر بەژێرمان لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نەکردووەو ئەگەر لەبەرژەوەندی کەرکوک هەر رێککەوتنێک ئەنجام بدەین بۆ رای گشتی ئاشکرای دەکەین."

ئەو بەرپرسەی پارتی نایشارێتەوە کە لەبەغدا دانوستانەکان لەو بارەیەوە بەردەوامەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەنیسبەت پارتییەوە بەرەوپێشچونی باش هەیەو بەم نزیکانە دەرەنجامەکانی رادەگەیەنن.

لیزا ئەوەش دەخاتەڕوو کە دژی هیچ کاندیدێکی یەکێتیی نین، بەڵکو دەیانەوێت پارێزگاری داهاتووی کەرکوک کوردبێ..کوردبێ.. کوردبێ.. کوردێکی باش و نزیک لەپارتی و لایەنەکانی تر بێت.