هاتنی گەرما
plus4
پێش 6 مانگ

 ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی وادەی گەیشتنی شەپۆلەکانی گەرمای راگەیاند

🔻 ئاراس جەبار: تا ٢٠ی ئەم مانگە کەشی بەھارە بەردەوامی ئەبێت پاشان بارستە ھەوای فێنک لەسەر ناوچەکانمان نامێنێت وردە وردە وەرزی گەرما دەستپێدەکات .

🔻 ئاراس جەبار: کۆتایی ئەم مانگە نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی ھیندی دەستپێدەکات و فراوان ئەبێت بۆ سەر عێراق و تەواوی وڵاتانی ناوچەکە گەرمای ھاوینەیی دەستپێدەکات .

🔻ئاراس جەبار: ئەو دەنگۆیانە دوورن لەراستیەوە گوایە تا یەک مانگی دیکە کەشەکە بەجۆرێکە بێت پێویست بەبەکارھێنانی ئامێرە فێنککەرەوەکان ناکات بەڵکو لە ٢٢ی ئەم مانگەوە لەناوچەکانی گەرمیان کەشی راستەقینەی ھاوین دەستپێدەکات.