plus4
پێش 6 مانگ
جارێکی تر، تاى خوێن بەربوون لەبەشێک لەناوچەکانی عێراق سەریهەڵدایەوەو لەماوەیەکی کەمدا ٤٠ حاڵەتى توشبوون بە تای خوێن بەربوون تۆمارکراون و پێنج حاڵەتى گیان لەدەستدانیش هەبوون.
بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ئاشکرایکرد: بەمەبەستی ڕێگریکردن لەتەشەنەسەندنى تاى خوێن بەربوون، ماوەی یەک مانگە، ٢٤٦ تیم هەڵمەتێکى ڕژاندنی دەرمانی لەنێو کێڵگەکانى بەخێوکردنى ئاژەڵ لە ١٥ پارێزگای عێراق دەستپێکردووە.
بەپێی زانیاریی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، لەئێستادا تای خوێن بەربوون بەشێوەیەکی بەرچاو بەتایبەت لەپارێزگاى زیقار تەشەنەی سەندووەو زۆرترین حاڵەتەکانى لەو پارێزگایە تۆمارکراون و مەترسیی زیاتر بڵاوبوونەوەیشی لەپارێزگاکانی تری عێراق لەئارادایە.
ساڵى ڕابردوو ٥٤٥ حاڵەتى توشبوون و ٧٠ حاڵەتى گیان لەدەستدان تۆمارکرابوون، بەڵام وەزارەتى کشتوکاڵ دەڵێت: لەماوەی ئەمساڵدا، ٤٠ حاڵەتى توشبوون و پێنج حاڵەتى گیان لەدەستدان بە تای خوێن بەربوون لەزیقارو بەغداو بابل و نەینەوا تۆمارکراون.