بریاری پەروەردە
plus4
پێش 6 مانگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک، ئەمڕۆ بڕیارێکی سەبارەت بەنەهێشتنی مامۆستایانی پیاو لەخوێندنگەکانی کچان دەرکرد.

بەپێی بڕیارەکە، نابێت هیچ مامۆستایەکی پیاو لەخوێندنگەکانی کچان (ناوەندی و دواناوەندی) وانە بڵێنەوە.

بەپێی نووسراوەکە کە خشتەیەکی لەگەڵدا هاوپێچ کراوەو دەبێت لەماوەی تەنها ٣ ڕۆژدا خشتەکە پڕبکرێتەوە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک بکرێت و تایبەتە بەیەکخستنەوەی بوونی ڕەگەز لەخوێندنگەکانی کەرکوک.

هەر بەپێی بڕیارەکە، ئەم بڕیارە مامۆستایانی ئافرەتیش دەگرێتەوە، واتا دەبێت تەواوی مامۆستایانی پیاو لەخوێندنگەکانی ناوەندی و دواناوەندیی کوڕان وانە بڵێنەوەو مامۆستایانی ئافرەتیش لەخوێندنگەکانی کچان بن.

ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردووش بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک بڕیارێکی هاوشێوەی دەرکرد، بەڵام بەپێی پێویست بڕیارەکە جێبەجێ نەکراو بەتایبەتیش خوێندنی کوردی پابەندی نەبوو، ئەمەش بەهۆی بوونی کێشەی کەمیی میلاک و پسپۆڕی لەچوارچێوەی خوێندنی کوردیدا.