بارهەهەڵگر
plus4
پێش 6 مانگ

کێشەی شۆفێڕانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان چارەسەر دەکرێت

لەسەر راسپاردەی سودانی،، سامی عەبد حسێن رازی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دەروازەو گومرگ و گواستنەوە کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی لەدەستەی دەروازە سنورییەکان ئەنجامدا بۆ گوێگرتن لەداواکاری شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان

لەو کۆبونەوەیەدا کە نوێنەری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و شانەی راگەیاندنی ئەمنی و فەرماندەی دەزگا ئەمنییەکان وبەڕێوەبەرانی گومرگ و بازگەکان و نوێنەری شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان ئامادەبیوون چەند راسپاردەیەک بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان درکرا وەکو:-

∎ پشکنینی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان تەنها لەبازگە سەرەکییەکان دەبێت نەک لەبازگە نێوخۆیی و لاوەکییەکان.

∎ رێڕەوی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی هەولێر و دهۆک بەسەرجەم جۆرەکانییەوە ئەوانەی لەهەردوو دەروازەی فەرمی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیلەوە هاتوون لەخاڵی پشکنینی (سەد)ەوە دەبێت لەسنوری پارێزگای نەینەوە.

∎ رێڕەوی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی سلێمانی ئەوانەی لەهەردوو مەرزی پەروێزخان و باشماخەوە هاتوون لەبازگەی پشکنینی باوە مەحمود دەبێت و راسپاردنی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگاکە بۆ دەستنیشانکردنی شوێنێکی گونجاو بۆ بازگەکە ودابینکردنی پێدایستییەکانی.

∎ بڕیاردرا لە رۆژی شەممەی داهاتوو 18/5/2024 کار بەو راسپاردانە بکرێت