سەرپێچیکەر
plus4
پێش ساڵێک

هێزەکانی پۆلیسی نێو شاری کەرکوک، لەهەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل (سەتووتە)دا گرت.

لەو هەڵمەتەدا پۆلیسی کەرکوک لەکاتی ڕژاندنی خۆڵ و خاشاک و پاشماوەکانی نێو ئۆتۆمبێلەکانیان، لەچەند ناوچەیەکی جیاوازی شارەکەو لەدوو کاتی جیاوازی ڕۆژو شەودا، دەستیان بەسەر چەند ماتۆڕسکیلێک و چەند ئۆتۆمبێلێکدا گرت و شۆفێرانیشیان دەستبەسەر کران.

دەستگیرکردنی ئەو شۆفێرانەش، بەهۆی ڕژاندنی هەرەمەکیی خۆڵ و خاشاک و پیسکردنی ژینگەوە بووە، چوونکە ئەو شوێنانەی پاشەڕۆکانیان لێ فڕێدراون، شوێنی ڕاستەقینەی فڕێدانیان نەبووە، بۆیە بڕیاری دەستگیرکردنی شۆفێرەکانیان و دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلەکانیان دراوە.