روداوی هاتوچۆ
plus4
پێش 11 مانگ

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: کەمێک بەر لەئێستا لەئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی گشتیی کەلار - کفری، کە تیایدا مینی پاسێکی گواستنەوەی خوێندکارانی ئامادەیی باکووری قەزای کەلار وەرگەڕاوە.

وتیشی: لەئەنجامی ڕووداوەکەدا، چوار خوێندکار گیانیان لەدەستداوەو حەوت خوێندکاری ترو شۆفێری مینی پاسەکەش بەسەختی برینداربوون، دەووترێت مامۆستایەکیش لەنێو مینی پاسەکەدا بووەو بریندارە.

ئەو خوێندکارانە بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتی زانستی چووبوونە سەر بەنداوی باوە شاسوار، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیاندا تووشی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بوون.

تەواوی خوێندکارەکان کچن و دووان لەوانەی گیانیان لەدەستداوە خوشکن، بەڵام تائێستا تەرمی دوو خوێندکارەکەی تر نەناسراونەتەوە .