تالاسیما
plus4
پێش 6 مانگ

رێژەی تووشبوون بەنەخۆشی تالاسیمیا لەعێراق و هەرێم رووی لەزیادبوون کردووەو لەکەرکوکیش توشبویەکی زۆر تۆمارکراوە.

پەرلەمانتار مەهدییە لامی ئاشکرایکردووە نزیکەی 29 هەزار توشبووی نەخۆشی تالاسیمیا لەعێراق تۆمارکراوەو تەنها لەهەرێمی کوردستان 10هەزار توشبووی ئەو نەخۆشییە بوونی هەیە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی تەندروستی کەرکوک ، زیاتر لە 500 توشبووی تالاسمیا لەکەرکوک تۆمارکراوەو رۆژانەش پێویستیان بەنزیکەی 50 بوتڵی خوێن هەیە بۆ توشبوانی تالاسیمیاو توشبوانی دیکەی نەخۆشیەکانی خوێن.

نەخۆشی تالاسیمیا کەمخوێنییەکی بۆماوەییەو لەدایک و باوکەوە بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە.