موچەی خانەنشین
plus4
پێش 6 مانگ

سەرچاوەیەک لەوەزارەتى دارایی عێراق ئاشکرایکرد: بەئەگەرێكی زۆرەوە سبەی یان دوو سبەی، بەغدا پارەی تایبەت بە مووچە ڕەوانەی هەرێم دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممە 2024/4/21، لەئێستاشدا بەغدا مووچەی مانگی ئایار دابەشدەکات، بەڵام هەرێم لەچاوەڕوانی مووچەی مانگی نیساندایەو نزیکەی 35 ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بەئەگەرێكی زۆرەوە یا سبەی یەکشەممە یاخوود دوو سبەی دوو شەممە، بەغدا پارە بۆ مووچەی هەرێم ڕەوانە دەکات.

سەرچاوەکە سەبارەت بەهۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چواری لەلایەن بەغداوە دەڵێت: پەیوەندیی بەڕادەست نەكردنی داهاتی نانەوتی و دەستپێنەكردنی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە هەیە، لەئێستاشدا لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیەو چاوەڕواندەکرێت تا ناوەراستی ئەم هەفتەیە، پارەی مووچەی مانگی نیسان بۆ هەرێم بنێردرێت.