رودانی کوشتن
plus4
پێش 6 مانگ

*پۆلیسی بەسڕە لەبارەی تاوانەکەی قەزای "شط العرب"ـــەوە:**

🔶 باوکێک هەموو ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشتووەو دواتر خۆشی کوشتووە.

🔶 باوکەکەی بەهۆی زیانی مادییەوە، کێشەی دەرونی توشببوو.

🔶تاوانەکە لەناوچەی " فەرمانبەران "ی قەزای "شط العرب" رویداوە.

🔻 *وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق:*

🔶 باوکەکەی 12 ئەندامی خێزانەکەی خۆی بە کڵاشینکۆف کوشتووە و دواتر خۆشی کوشتووە.

🔶 زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەهۆکاری کێشەی دارایی دەکەن.

🔶فەرماندەی پۆلیسی بەسڕە گەیشتووەتە شوێنی روداوەکەو لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

🔶 زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو.....

🔻میدیای عێراقی:

🔶 باوکەکە ناوی " عەباس حەمزە "ـــەیە و تەمەنی 41 ساڵە.

🔶 خاوەن نوسینگەی خانوبەرە بوە و بەهۆی فریودانێوە زیاتر لە یەک ملیار دینار زیانی ماددی کردووە.

🔶 لەتاوانەکەدا، هاوسەرەکەی و 6 منداڵی خۆی، دایکی و دوو خوشک و منداڵێکی کچەکەشی کوشتووە... دواتر خۆشی کوشتووە.