ڤاکسین
plus4
پێش ساڵێک

کۆمپانیای ئەسترازینکا کە دروستکەری یەکێک لە بەناوبانگترین ڤاکسینەکانی کۆرۆنایە رایگەیاند ، بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ڤاکسینەکەیان راگرتووە.

راگرتنی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە هاوکاتە لەگەڵ دانپێدانانی کۆمپانیاکەیە بە بوونی کاریگەری لاوەکی زۆر لەسەر ئەوکەسانەی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەی ورد بۆ ڤاکسینەکە کراوە دەرکەوتووە هەندێک جار کاریگەری لاوەکی مەترسیداری هەبووە وەکو جەڵتەی مێشک و چەند کێشەیەکی دیکەی تەندروستی.