بانکی تیجاری
plus4
پێش 6 مانگ

ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ ی ئایاری  ٢٠٢٤  ، بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) کە بانکێکی حکومییە لە راگەیێندراوێک ئاماژەی بەوە کرد، شاندێکی پسپۆڕی بانکەکە لەگەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پێویستییەکانی پرۆسەی کردنەوەی هەژمار و دەرکردنی کارتی بانکی و دانانی ئامێرەکانی ATM لە تەواوی هەرێمی کوردستان ، بۆ دابینکردنی پرۆسەی راکێشانی پارەی کاشی فەرمانبەران کردووە. 

 

ئەم هەنگاوەی بانکی بازرگانی دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی دێت کە داوایکردوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەوتین بکرێت لە یەکێک لە بانکە فەرمیەکانی حوکمەتی فیدرالی .