تەلار لەتیف
plus4
پێش 6 مانگ

ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ ی ئایاری ٢٠٢٤ تەلار لەتیف لێپرسراوى ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، لە دادگای فیدراڵی تانە لە بڕیاری کۆمسیۆن بۆ ڕاگرتنی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدەین.

ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا یەكلابوونەوەی ئەو سكاڵایەی كە دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، کارەکان ڕادەگیرێن.