ناشاد
plus4
پێش 6 مانگ

ئەمشەو ھونەرمەندی دیاری بوواری شێوەکاریی کورد، (ناشاد) لەشاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

(ناشاد)ی هونەرمەند ناوی تەواوی محەمەد سابیرەو لەساڵی ١٩٥٤ لەگەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووەو نزیکەی ٥٠ ساڵ دەبوو سەرقاڵی وێنەکێشان بوو، وێڕای بەشداریی لەدەیان پێشانگەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی شێوەکاریی، خاوەنی چەندین خەڵات و بڕوانامەی ڕێزلێنانیشە.

ناشاد ساڵانێکی زۆر بوو بەهۆی نەخۆشی و بێلانەیی دەیناڵاند، بڕیاریشبوو دوای چوار ڕۆژی تر لەنێو خانەی بەساڵاچوواندا بەپتر لە ١٠٠ تابلۆی شێوەکاریی خۆیەوە، پێشانگەیەکی شێوەکاریی بۆ بکرێتەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێببەخشرێت، بەڵام مەرگ مەودای نەداو ئەمشەو بۆ دواجار چاوەکانی لێکنا.