plus4
پێش 6 مانگ
پەیمانگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەكناسی و جیۆفیزیكی لەوڵاتی میسر، یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە دیاریکردو دەڵێت: ڕۆژی شەممە ١٥ی حوزەیران، ڕۆژی وەستانی حاجیانە لەکێوی عەرەفەو ڕۆژی یەكشەممە ١٦ی حوزەیرانیش دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربان.
لەوبارەیەوە دکتۆر تەها ڕابح، سەرۆكی پەیمانگەکە دەڵێت: سەرەتای مانگی زیلقیعدەی ساڵی ١٤٤٥ی كۆچی، لەڕووی فەلەكییەوە هاوكات دەبێت لەگەڵ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کە دەکاتە ڕۆژی ٩ی ئایار، بەوپێیەش مانگی زیلقیعدە ٢٩ ڕۆژ دەبێت.