سودانى
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 6 مانگ

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، لەدوا كۆبونەوەیاندا بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئیدانەی ئەو پەلامارەیان كرد كە رۆژی هەینی كرایە سەر كۆمپانیای داناغاز لەكێڵگەی كۆرومۆر بەهۆیەوە چوار كەسی بیانی گیانیان لەدەستدا كە هەڵگری ناسنامەی یەمەنین و دوو دیكەش برینداربوو.

 

راشیگەیاندووە كە سودانی لەكۆبونەوەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە سەرەداویان لەسەر ئەو گروپە دەستكەوتووە كە پەلامارەكەیان ئەنجامداوە و دوای تەواوبونی لێكۆڵینەوەكان، دەستگیردەكرێن و روبەرووی یاسا دەكرێنەوە.