تیکتۆک
پێش 6 مانگ

کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژە یاسایەکی پەسندکردو رەوانەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کراوە، کە دەکرێت ببێتە هۆی قەدەخەکردنی تیکتۆک. بەگوێرەی پرۆژەکە، تەنیا نۆ مانگ بە کۆمپانیای بایتدانسی چینی کە خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆکە دەبەخشرێت، تاوەکو پشکەکانی لە تیکتۆک بفرۆشێت، ئەگەرنا لە ئەمریکادا ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە قەدەخە دەکرێت.