تەیف سامی
plus4
پێش 6 مانگ

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەنووسراوێکد کە ئاراستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کردووە، تیادا هاتووە:

🔸 بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبانکە حکومییە فیدراڵییەکان تەوتین بکرێن.

🔸 فەرمانبەرانی هەرێم ئازادن لەوەی لەیەک لەم بانکە حکومییانەی عێراق (ڕەشید یا ڕافیدەین یاخوود بانکی بازرگانیی عێراقی) مووچەکانیان تەوتین بکەن.

🔸 لەڕێی کارتی ئەلەیکترۆنی ئەو بانکانەوە شایستەی مانگانەیان دەچێتە سەر هەژمارەکەیان و دەتوانن لەپەنجەری ئەو بانکانە لەڕێگەی ئامێری (ATM) کە لەهەرێمیش هەیە، مووچەکانیان وەربگرن.

🔸 لەناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبین و مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی و خانەنشینان و سەربازی دەنێرین.

🔸 مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوو خەرج ناکەین، چوونکە حکومەتی هەرێم داهاتی خۆی هەبووەو خۆی بەرپرسە لەدابەشکردنی ئەو سێ مووچەیە.