جەژنی قوربان
پێش 7 مانگ

 

پەیمانگەیەکی فەلەکناسی یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربان ئاشکرا دەکات .

په‌یمانگای فه‌له‌كناسی و جیۆفیزیای نیشتمانیی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستیی میسر پێشبینی ده‌كات 16ی مانگی 6ی ئه‌مساڵ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان بێت.

په‌یمانگاكه‌ له‌به‌دواداچوونێكی فه‌له‌كیدا ڕایگەیاند: به‌پێی حیساباته‌ فه‌له‌كییه‌كان، هیلالی مانگی زیلحجه‌ كاتژمێر 2:39 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 6ی حوزه‌یران به‌كاتی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر دەبێت و ئه‌و ڕۆژه‌ش ڕۆژی بینینی مانگ ده‌بێت، به‌و پێیه‌ش ڕۆژی 7ی حوزه‌یران یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی زیلحجه‌ دەبێت.

پەیمانگەکە ده‌ڵێت: ڕۆژی شه‌ممه‌ 15ی حوزه‌یرانی 2024 كه‌ هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌رزی حه‌ج، ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ ده‌بێت و به‌دوایدا بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 16ی حوزه‌یران ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی په‌یمانگای ناوبراو، مانگی نوێی زیلحجه‌ بۆ ماوه‌ی 11 خوله‌ك له‌ئاسمانی شاری مه‌ككه‌و 18 خوله‌كیش له‌ئاسمانی قاهیره‌ دوای خۆرئاوابوون ده‌مێنێته‌وه‌و ماوه‌ی مانه‌وه‌ی مانگ له‌پایته‌ختی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان له‌نێوان 1 بۆ 18 خوله‌ك دەبێت.

په‌یمانگەكه‌ ڕایگه‌یاند: دوا بڕیار بۆ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان لای سعودیه‌ دەبێت، چوونكه‌ وه‌رزی حه‌ج و مه‌راسیمه‌كانی حه‌ج په‌یوه‌ندیی به‌و وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌.