
plus4١٩
پێش ساڵێک
سامان عەبدوڵڵا لەسەرەتاکانی پرۆسەی ئازادی و دامەزراندنی کەناڵی لۆکاڵیی کەرکوک، یەکێک لەدیارترین میدیاکارانی کەرکوک و کوردستان بوو.
سامان خۆشەویستی نێو جەماوەری کەرکوک بوو، بەکوڕێکی دڵساف و لێو بەخەندەو قسە خۆش ناسرابوو، خۆشەویستی نێو هاوڕێکانی بوو.
سامان لەو ساتەدا شەهیدکردنی ئەم ڕاگەیاندنکارە دیارە کەرکوکییە، بووە گرێیەکی گەورە لەسەر دڵی کەرکوکییەکان و سەدان و هەزاران کەس، بۆ دەربڕینی هاوخەمی و دڵتەنگییان، لەسەر ڕێگەکان و لەساتی ناشتنی لەگۆڕستان ئامادەبوون.
سامان عەبدوڵڵا، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٤ی کەرکوک بوو، دوای گەڕانەوە لەئاوارەیی، یەکێک دەبێت لەدامەزرێنەرانی کەناڵی لۆکاڵیی کەرکوک و هەر لەسەرەتای پرۆسەی ئازادی، دەگەڕێتەوە کەرکوک و وێڕای کاری ڕاگەیاندن، شانۆکارو خۆشنووس و چەندین بەهرەی جوانی تێدابوو.
لەئێوارەیەکی کش و خامۆش و خەمناکی کەرکوک، لە ١٩ ساڵ و لەڕۆژی ٢٠٠٥/٤/١٥، بەدەستێکی شەهیدکرا، شەهیدکردنیشی خەمێکی گەورەی لەنێو کەرکوکییەکاندا دروستکردو هەمووان بۆ شەهیدکردنی بە تاسە بوون، چوونکە ئەوکات، سامان عەبدوڵڵا دیارترین میدیاکاری کەرکوکی بوو، هەمووان بەخەسارەتێکی گەورەیان بۆ میدیای کوردی ناوزەند دەکرد.