plus4
پێش 7 مانگ
کەمێک پێش ئێستا کارمەندێکی پۆلیسی کەرکوک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە گەراجی ئەکادیمییەی پۆلیس بەمردووی دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی plus4، کارمەندەکە ناوی ( محەمەد مەحمود )ـــە و کارمەندی فەوجی سێی پۆلیسی ئامادەی کەرکوکە.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، ناوبراو مەشق و راهێنانی لەئەکادیمییەی پۆلیس هەبووە و پاش نیوەڕۆ دوای تەواوبونی مەشقەکەی بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ماڵ چوەتە نیو ئۆتۆمبێلەکەی و گیانی لەدەستداوە، کەمێک پێش ئێستا بەروداوەکە زانراوە و تەرمەکەی بۆ دادپزیشکی کەرکوک گواستراوەتەوە.