plus4
پێش 7 مانگ
پەرلەمانتار دیلان غەفور سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەنێو وەفدەکەی عێراقە بۆ ئەمریکا.
وەفدەکە بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقە و لەسەر داواتنامەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا سەردانەکەیان ئەنجامدا.
بڕیارە سبەی وەفدەکەی عێراق دەست بە بەرنامەی سەردانەکەیان بکەن و یەکەم چالاکیش کۆبونەوەیە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا.
لەنێو وەفدەکەدا دوو کورد لەئاستی باڵا بەشدارن کە یەکێکیان پەرلەمانتاری یەکێتیی دیلان غەفورە و ئەوەی دیکەش سەفین دزەییە کە وەک نوێنەری هەرێم بەشدارە.
بەپێی زانیارییەکان، سبەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆدەبێتەوەو لەکۆبونەوەکەدا تەنها چەند کەسێک بەشدار دەبن کە یەکێکیان پەرلەمانتار دیلان غەفورە.