plus4
پێش 7 مانگ
دوای ئەوەی کەمێک بەر لەئێستا عەمید مازن غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک دۆخی تەندروستیی تێکچوو، بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادیی شاری کەرکوک.
دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، عەمید مازن بەپەلە چارسەری پێویستی پزیشکیی بۆ ئەنجامدرا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە ناوبراو بە plus4ی ڕاگەیاند: عەمید مازن لەنەخۆشخانەی ئازادی چارەسەری وردو پێویستی پزیشکی بۆ ئەنجامدراوەو لەئێستادا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: عەمید مازن بەهۆی ئەو ئەرکە زۆرەی لەئەستۆیدایەو بەهۆی ماندووبوونی زۆرو کەم خەوتنەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، بووەتە هۆی تێکچوونی ڕەوشی تەندروستیی ناوبراو، بەڵام لەئێستادا دۆخی تەندروستیی بەرەو جێگیربوون دەچێت و لەژێر کۆنترۆڵدایە.