بانک
plus4
پێش ساڵێک

ئەمرۆ یەکشەممە ١٤ ی نیسانی ٢٠٢٤ سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند لە وەڵامی نوسراوێکماندا ، بانکی رەشید و رافیدەین رایانگەیاند هەر کاتێک وەزارەتی دارایی عێراق لیستی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی هەرێمیان بەسەردا دابەش بکات، راستەوخۆ دەست بە پڕۆسەی تەوتینی موچەی فەرمانبەران دەکەین.

 

لە نوسراوەکەشدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەژماری فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی (KYC) دروستدەکرێت و لەسەر سەرجەم فەرمانبەران، خانەنشینان، کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستە ئەو فۆڕمە پڕبکەنەوە.