موجةة
plus4
پێش 7 مانگ

ئەحمەد حاجی ڕەشید؛ ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد: حکومەتی عێراق سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکات.

ناوبراو دەڵێت: بەپێی نووسراوێكی حكومەتی عێراق كە جەختیكردووەتەوە پابەندە بەجێبەجێكردنی یاسای بوودجەو خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەساڵی 2023 و بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، حكومەتی عێراق پابەندكراوە بەخەرجكردنی ئەو سێ مووچەیەی مووچەخۆرانی هەرێم كە ساڵی ڕابردوو خەرج نەكراوە.

ئەحمەد حاجی ڕەشید؛ لەدیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەغدا وەڵامی نووسراوێكی داوەتەوەو بەوەی پابەندە بەجێبەجێكردنی یاسای بوودجەی ساڵی 2023 و خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كە سێ مووچە دواكەوتووە و نووسراوەكە لەلایەن نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دەرچووێندراوە.

ڕوونیشیکردەوە: بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، بەغدا پابەندكراوە بەخەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لەوەیە هەرسێ مووچەکە بەسێ مانگی جیاواز لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و دواتر بدرێن.