plus4
پێش 7 مانگ
نەشئەت ئیبراهیم خەفاجی؛ بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرت و مانەوەو باری شارستانیی عێراق ئاشکرایکرد: لەمەولا کارتی نیشتمانی دەکرێت بەبنەما بۆ ڕاییکردنی سەرجەم مامەڵە فەرمییەکان لەفەرمانگە فەرمییەکانی عێراقدا.
خەفاجی؛ بەئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند: هەماهەنگیی پێشوەختە لەگەڵ هەریەک لەوەزارەتەکانی بازرگانی و پلاندانان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کراوە تا لەمەولا کارتی نیشتمانی بکرێت بەبنەمای سەرجەم مامەڵەکان.
وتیشی: بنەمای حکومەتی ئەلیکترۆنی کارتی نیشتمانییە، چوونکە زانیارییەکانی وردو دروستن، جگە لەوەی خوێندنەوەی ڕووخسار، چاپی چاو و پەنجەمۆری تێدایەو بەئاسانی هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگەیەوە خۆیان بەفەرمانگەکان بناسێنن و سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆش گرنگییەکی زۆر بەم پرۆژەیە دەدەن.
دەشڵێت: فەرمانگەکانمان توانای تۆمارکردنی سەرجەم هاوڵاتییانی عێراقیان هەیەو تائێستاش پرۆسەکە بەردەوامە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕۆژی 1ی نیسانی وەک دوا وادە بۆ کارپێکردنی ڕەگەزنامەو ناسنامەی باری شارستانی دیاریکردبوو کە لەئێستادا وادەکەی کۆتاییهاتووە.