موچەی خانەنشین
plus4
پێش ساڵێک

حکومەتی عێراق بەنیازە هەر لەماوەیەکی کەمی ئەمساڵدا، مووچەی خانەنشیانی هەرێم هاوتای خانەنشینانی عێراق بکات کە کەمترین مووچەی خانەنشینی هەرێم ٥٠٠ هەزار دینار دەبێت.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند: پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا سەرجەم هەوڵەکان خراونەتە گەڕ بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم و بەغدا، بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام دەبین لەهەوڵەکانمان، دوای جەژنی ڕەمەزانیش سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەین بۆ ئەو پرسە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی وەزارەتی دارایی هەرێمیش دەڵێت: بۆ هەمان مەبەست، بەمزووانە لیستی مووچەی خانەنشینان ڕەوانەی بەغدا دەکەین بۆ هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ بەغدا.