plus4
پێش 7 مانگ
پاش چەند کاتژمێرێک، شێرەکەی بەغدا لەرێگەی دەرزی سڕکەرەوە کۆنتڕۆڵکرا
ئەمڕۆ لەگەڕەکی یەرموکی شاری بەغدا، بەچکە شێرێک لەقەفەسەکەی هەڵات و بەسەر دیواری ماڵاندا دەسوڕایەوە.
دیمەنی شێرەکە لەسەر دیواری ماڵان لەلایەن هاوڵاتیانی گەڕەکەکەوە تۆمارکراوە و بوەتە ترند.
بەشێک لەچالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن: شێرەکە دەستی بەسەر گەڕەکەکەدا گرتبوو و خەڵکیش نەیاندەوێرا لەماڵ بچنە دەرەوە تا کەمێک پێش ئێستا پزیشکی ڤێتەرنەری بەدەرزی سڕکەر برینداریانکردو کۆنتڕۆڵکرا.