عەباس
plus4
پێش 7 مانگ

عەباس لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت سەرچۆپی گرتووەو هەڵدەپەڕێت و بەهۆی دابەشکردنی دووەم موچەی موچەخۆرانی هەرێمەوە خۆشحاڵی دەردەبڕێت.

عەباس سالار ئەو منداڵە نەخۆشەیە کە لەماوەی رابردوودا لەخۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیی کەرکوک لەگەڵ دایکی دەرکەوت و لەرێگەی مایکی plus4ـــەوە داوای موچەی دایکی دەکرد تاوەکو بتوانێ چارەسەری بکات.

قسەکانی عەباس و دایکی کە مامۆستای خوێندنی کوردییە، ئەو کاتە کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوەو سەرۆکی یەکێتیی خۆی پێشوازی لێکرد.