plus4
پێش 7 مانگ
شەوی رابردوو پۆلیسی کەرکوک لەئۆپراسیۆنێکدا توانی ئەو دزانە دەستگیربکات کە ماوەیەکی زۆرە گەڕەکی پەنجاعەلی- یان هەراسانکردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی plus4 کەوتووە، دزەکان چوار هاوڵاتیی سوری و هاوڵاتییەکی عەرەب بونە دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا، تۆمەتبارەکان تایبەتمەند بونە لەدزینی ئاژەڵی هاوڵاتیانی پەنجاعەلی.
ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس لەرێگەی plus4ـــەوە داوا لەو کەسانە دەکات کە لەماوەی رابردوودا مەڕو ماڵاتیان دزراوە، سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی عروبە بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا.