plus4
پێش 7 مانگ
بەپێی نوسراوێکی خێراو نهێنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە دزەی کردووە، هەموو دامەزراوەکانی خۆی ئاگادار دەکاتەوە لەحاڵەتیی ئامادەباشیدا بن و ئالیەت و ئۆتۆمبێلەکانیان ئامادە بکەن.
بەپێی نوسراوەکە، ئەم هەفتەیە ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باران روو لەعێراق دەکات و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆ تەئکید دەکاتەوە کە پێویستە ئیدارەی قەیرانی کارەساتە سروشتییەکان رێوشوێنەکان بگرێتەبەر و ئامادەی هاوکاری هەموو پارێزگەکان بن بە هەرێمی کوردستانیشەوە.