plus4
پێش 7 مانگ
دیلان غەفور خانمە پەرلەمانتاری کەرکوکی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەپەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی وەفدێک لەرۆمانیا بوو.
ئەو پەرلەمانتارە بە plus4ی راگەیاند: لەسەردانەکەیاندا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پیران، وەزیری دەرەوە، وەزیری ئابوری و گەشتوگوزار، وەزیری گواستنەوەی ڕۆمانیاو ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دەرەوە کۆبوونەتەوە.
لەبارەی هۆکاری سەردانەکەیان، وتی:" واژۆکردنی ڕێککەوتنی دوو قۆڵیمان لە چەند بوارێکدا خستەبەرباس بەتایبەت لەسەر دۆسیەکانی؛ گواستنەوەی ئاسمانی و ئاسانکاریی گەشتکردن لە نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ هەماهەنگی ئابوری و زانستی و تەکنیکی."