plus4
پێش 7 مانگ
موراد قەریلان ، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پ ک ک کە بڵاوی کردەوە : لە کاتێکدا کەسانی وەک هاکان فیدان و ، یاشار گولەرو ئەردۆگانیش هەڕەشە لە یەکێتی دەکەن ، باڤڵ تاڵەبانیش لە دژی ئەو هەڕەشانەوە لە رێگەی راگەیاندنەوە هەڵوێستی خۆی نیشانداوە .
وتی من خۆم باڤڵ تاڵەبانی ناناسم و نەمبینیوە ، بەڵام من زۆر جار مام جەلالم بینیوە ، ئەویش لە کاتی خۆی بە تورکیای وتبوو هیچ شتێک رادەستی تورکیا ناکەین ، ئێمە دەرزییەکی خۆشمان نادەینە تورکیا . رونیشی کردەوە کە باڤڵ تاڵەبانی لە سەر رێچکەی باوکییەتی ئەمە هەڵوێستێکی نەتەوەییە، لە ئایندەدا یەکێتی بەهێز تر دەکات .