بریاری هاتوچۆ
plus4
پێش 8 مانگ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی عێراق ئاشكرایكرد ئەو شۆفێرانەی لەنێو ئۆتۆمبێلەكانی خۆیاندا خواردن و خواردنەوە دەخۆن یاخود جگەرە دەكێشن لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا هیچ سزایەكیان لەسەر نابێت لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە.

سەرەتای مانگی رەمەزان وەزارەتی ناوخۆی عێراق چەند رێنماییەکی دەرکرد و بەپێی رێنماییەکانیش هەر کەسێک بەئاشکرا خواردن بخوات لەشوێنە گشتییەکان لەڕووی یاساییەوە سزا دەدرێت.